به‌فرانباره، به‌فر و شێعر ته‌وقه ده‌که‌ن
له دیمانه‌ی ئه‌م به‌فرانباره
رێکه‌وتی 92/10/24
کاتژمێر: 3ێ‌ی پاش نیوه‌ڕۆ
شوێن: هۆڵی گشتي ئێڕشاد
به میوانداري:
رێزدارکاک ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی
کۆڕی فه‌رهه‌نگي ئه‌ده‌بي هونه‌ري مه‌وله‌وی کورد – سه‌قز
چاوه روانی رخنه زانستیه‌کانی ئازیزانه
دوایین ده‌رفه‌ت: 92/10/15
****
من شاعیر نیم
به‌ڵام جارجار ساقی هه‌ستم
له مه‌یخانه‌ی ته‌نیایی‌دا
به جامی خه‌ستی خه‌یاڵێ ئه‌کا مه‌ستم
که سه‌رخۆشم
په‌ری شێعر
به ئه‌سپایی
خۆی ئه‌هاوێته نێو ده‌ستم.
غه‌زه‌ڵ
وا جه‌م بووه ئه‌مڕۆ خه‌می ئه‌م شاره له من‌دا
باریوه چ به‌فری که‌ژ و کۆساره له من‌دا
هه‌ر دێ پتر ئه‌م خۆره ده‌خنکێت له ناخم
قاقایه نسرم و کپی ئێواره له من‌دا
تاوانی هه‌زاره و ته‌مه‌نێ لێم ته‌پیوه
وێرانه‌ی هه‌موو مێژووه ئاواره له من‌دا
ئه‌م فێڵ و فه‌نه‌ی داری فه‌نایێکه ده‌بڕوا!
دووپاتی مه‌رگ ده‌م به ده‌م ئه‌م جاره له من‌دا
ڕووخاوم ئه‌وه‌نده‌ش به سیاچاڵی ده‌روونا
چی ئاور و تاریکییه داشاره له من‌دا
هه‌ر سات به وادێکه پشوومان ئه‌شێوێ
شه‌کری وته‌شی شه‌رته هه‌موو ژاره له من‌دا
یاران که فڕم‌داوه چه‌کم لای فریوی
بێژن چییه سوکنایی ئه‌م ئازاره له من‌دا
سه‌ردانی لینكی مه‌وله‌وی له روبه‌روودا به فه رموون