وه ره ز بوون و گه رما كوت وبێ تاقه تی وره ی پیاو ده
شكێنی و له شی شه ڵاڵی لاوازی و جارزبوون ده كات و سه رت لێ قورس ئه بێ .ده ڵێی چه
ند كه س تێڵاكوژیان كردوییت. ئه منیش به م شێوازه له كوێره رێگه یه كی گرژه وه بوو
ی به ره وپاناوكی مه نگ سه رمناوه و لێكدا لێكدا به هێوایی كزه بایه ك و لاپاڵێكی
شێدارو وبن دارێكی سێبه راوی ملی رێگه م ناوه. ڕێگه دوورو درێژ و گژوگیا ی قه راخ
رێ ملیان بۆ بۆشایی لارێكه كوتاوه و توش ده بێ جار جار پێیان بگوێزیته وه و جارجاریش
كزه كز له پاته و هه ڵده ستێ وچاولێده كه ی كه رته شی و قنه لاشك له لنگت هاڵاوه.
ساتێك ڕاده وه ستی، پشوێكت وه به ر دێتۆ .هانای كزه بایه ك له ناخت دا په نگی
خواردوه تۆ . له ناكاو شنه ی زریانێك سنگت ده نگێوێ و ئۆخه ژنێكی سه رتاپا مچورك
هێنه ر لشت داده گرێت و ون ده بێت و دیسانه وه به رده وام ده بیت و قامكه گه وره ی
پات وه گه ڕ ده خه ییت. سه ربه ره و خوارو ئاره قاوی و چاوبگێڕی و هومێدی بنه به
ردێكی فێنك ختۆكه ی مێشكی برژاوت ده ده ن و پێت سه ماگرتو هه نگاو
ده ئاژوێ. ساتێك لاملی تۆزاوی و گڕگرتووت هه ڵده كرێنیت و ده ماره كانت به هه
ڵكێشانی هه وای هه تا و پژێن ده نه ده ده ییت. توزو ئاره قه ی ناوچاوانت به ده م
هه ڵكڕانی ده سته وه له ژێر نانووخه كانت توند ده بن، تۆیش به ده م هه نگاونانه وه
له مابه ینی دوو قامكی ده سته وه گرمۆڵه ی ده كه یت و هه ڵی ده گلێنی و چاوت به
قالۆنچه ڕه شه ی لارێ ده كه وێت كه گزمووله ی كه لایینی له سه ر لاقانی ناوه و
لووتی له عه رزی ره قی ڕێگا چه قاندووه، تاكو له لاپاڵێك وه سه رێ بخات. ئه رێ
گیانه كه م، ژیان وچانی لێبڕوین و هه تاو ته نگه تاوی پێ هێناویین وبه وه ده ڵێن
هاوین و ئه گه ر كه م ئاویین به ڵام زۆرباشیشه كه ماویین. ئه م رێگایه له به رم
گرتوه به ره و باوشی ڕاوندێكی ڕاو نه كراوه هه ڵت ده گرێت و پانتاێیكی به ریین له
قوڵكایی چاوه ترسنۆكه كان خۆ ده هاوێته ژورێ و چاوانت پێ لێك ده نێ. ئه رێ گیانه
مشت ومڕی بێ كۆتایی په ل ده هاوێته نێو جمجمۆكه ی سه رته وه له به ر خۆته وه گۆرانی
پچر پچر له ده وری زارت ده هاڵێن و پێت ناڵین ئۆ غر كاكه ئۆغرت خێر بێت؟ خڕه به
ردێكی بن دادڕیاوی لارێ بۆ سانه وه ی ساتێكی پێیه شه كه تكانت هاوار ده كات و په
لده كێشیت و ئه نگوستی ئاره ق سڕت له به رده كه چنگگیرده كه یت و لاتراسك شۆڕده
بیته وه سه ر به رده كه. له شی ناسك و نۆڵی سێبه ر چه شتووت، به له رزۆكی خۆشی شاباڵه ده كات و هه ناسه ی
تۆزگرتو قوڕكی وشك هه ڵاتوت وه به ر چرنۆكه ده دات تا به ره و ناخی له شت به
جینگڵ دان ێورغه بكات. ئه رێ گیانه ئه مه سه مای نانه و بێ وچانه و په یتا په یتا
كه روێشكه ده كات وهه ڵه مووت له پێده شته
وه قره چناخانه له ژێر پیلۆی چاوه كانت
ڕمبازێنیه تی و پێلی زه ریا كوت وه به ر چاوت ده هێنێ. ئه ری كڕنۆشی دڕك و داڵی لا
رێ بۆ ڕووتی پێێ مرۆڤی عه بداڵ گزگز هێنه ره و دانیشه چاوه
كه م به ئیشتیای دڵ هه ڵیكڕێنه با سووری پێستی پات ڕێژنه ئاژنی پێشه ماندوه كانت
بكات. حه سانه وه ته نووره كاته نێو دڵی
ئه شكه وتاویت. ئه مه ڕێه و له به ر پێیه
جا به جێیه یان بێ جێیه ڕاست كردنه وه ی ته نها له لاقه وه ره زه كانت ده
وه شێته و شلگیرانه قاچه كانت له چنگی نینۆكه دركاویه كانت رزگار بكه با ئازریان
نه گاتێ ،به ڵكو وزه ی وه به رهاتبی به ره و تنگه ڵانی ئه م كه ش و تووشه گرژه ماره ڕاتكێشی.ئه رێ هه سته سه ر پێیان با
مێش و مه گه ز به ده ورتا ته قڵه و جلیتان نه كه ن و له كونه لووتی كه مێڵه گرتووت
نه ئاڵین. به ره و ئاسمانی مه ندی هه تاوڕاگر و تیرێژ وه شێن سه رت گۆج بكه و به زه بری متمانه پێكراوه ی سێبه ر هێنه ر ی
لپێ ده سته كانت , ئاسمان ڕاگوێزی چاوه كه متنۆكه بێ ئه نواكه ت بكه .ئه رێ چاوم رێگه
كه ندوو له نده و چه واشه ت ده كات. قونی خۆت له كۆل بكه و ئامێزی ماره بۆر ی ژه
هراوی بێ سی ودووكرن و مامه ڵه ی ده ڵه
رۆژانه و وێنه ی گوڵبه رۆژه سه رت به لاتیلاكی سه رته وه بنێ و رووگرژمه به ، نوقمی تاو به و ڕۆژ په رست .چاو له زه رده قۆڕه بكه . ئه مه پیاسه ی هه ناسه
بڕكێه و دڕوو به سه ر كردنه ویه. ئه و رێگه چه وت وچه وێڵه ،خۆ له هه زار بنه دڕكێك ده كوتێ و هه زاران
ورده ڕێخ له پێڵاوه كانت ده گرێ تا گرێ و ته نگه ژه ت بۆ ساز بێت. ئه رێ گیانه !
ڕێگه بناربڕه و كێوپاره چڕه و ژیان له سه
ری ڕاوه ڕاویه تی . ختۆكه ی خۆت مه ده ، به ڵێن له بن ئاسمانی ساو ،تارمایی چیا
وقوژبنی گیا مامه ڵه ی دڵه ڕاوكێ پێكراوی چه ورۆكه له بن دراوه.
ئه مه رێیه و له به ر پێیه و سه ر ی گوریسێكه هه نگاوی
توند وتۆڵ و كه وشی سپی و سوڵ و له شی
پیتۆڵی كارامه ی به زاكۆنی ده وێ ، ئه رێ گیانه ئه مه ژیانه و ڕێگه ڕێگه ڕێیییییییییییییییییییییییییییگه!
↧