ئه م زاته به رزه كلاسیك نووسه هه مان ڕچه ی مه لایه تی خۆیی به تۆكمه یی گرتوته به رو كوڵكۆیی خۆیی تێدا دامراندوه.هه تا زمان وه رچه رخاوه وهێزی وشه یارمه تی داوه په یتا په یتا لینگی كوتاوه و بێ خه وش وگرێ قولی لێ هه ماڵیوه و وچانی نه داوه .سۆفی ره وشی و دل بژۆكی هه مه چه شنه و كرنۆشی بێ سی دووكردن سه رتاپای دیوانه كه ی داگرتوه . ئه م زاته به رزه ئه ونده به كوڵوكۆ به ره و ئامێزی خوداپه ره ستی چووه و هه موو وشه كانی هه ناسه بڕكێیانه تا له بارگای باری به ئومێدی ویسال بگه ن.ململانی مه لایه تی هه روه ك زۆربه ی كه ڵه هۆنه رانه ی ئه م بواره وای كردوه كه زاریش ده سته واژه ی فارسی به ڵام كوردی چێژ كراو ،په لێكی به گوڕ هاوێته نێو به رهه مه كانی. سه ره ڕای ئه وه ،چێژێكی خۆماڵی و زمانێكی ساكاریش خۆی خزانه ته پاڵ ئه و هه موه وشه سۆفی خۆشكراوانه و ته زویه كی خۆش ده گه یه نێته مێشكی خۆێنه ر تا ڕامانێك و داخورپانێك هه ستی هه ڵشێلێت.
شه رحی دووری گه ر بده م ئاور له ئاور به ر ئه بێ
سۆزی سینه گه ر بكه م ئیزهار ئه سووتێ كائینات.
***
تا له پووشی دڵ گڕی شه وقی جه ماڵت به ر نه بوو
مه نجه ڵی سینه م به زووخاڵی جیایی كۆڵ نه هات.
**
ئه حه د ناوی به ئه حمه د بردووی ئیدی ئه من چ بڵێم
چرانه وتی له گه ڵ خورشیدی تابانا ئه بێ چ بكات.
خودا چ بكه م له ده س بێ تاقه تی چاو
دڵێكم بوو ئه ویشی خسته گێژاو.
***
گه وهه ری تابناكی و غافڵ
كه چ ده ستێ هه ویری تۆی شێلا.
جگه له م بابه ته ساكارانه كه تاڕاده یه ك بۆ مێشكی كه سانی وه ك من هه ست بزوێنه له پاڵ ئه و هه مووه رسته ریزكراوانه كه بواری ئایینێكی زال خۆێ تێدا حه شارداوه جارجاره په ندو مه ته ڵی كودری له به یتێكدا خۆی ده ر ده خات.
شتێكی دیكه كه پێم وابی له به شی هه ره زۆری شێعره كاندا هه یه بیین پێوه نانێكی به په له وه ك لێزمه باران هه ڵده گرێت و وچانت لێ ده برێت و هانا و مه وداو پشوو كار ناكه ن و شه كه ت ده بیت له درێژه دان به خوێندنه وه.
وه ره ن ئه ی جوانه كانی بیر ڕۆشن
له دۆزینۆی ڕێگه ی حه ق بكۆشن
نه زانی وه ك كراژی مار ،فڕێ ده ن
جل و به رگی له زانایی بپۆشن. زاری