Quantcast
Channel: هێمۆ
Viewing all articles
Browse latest Browse all 285

مەسعوود حەق تەڵەب -دیواندەرە

$
0
0
دامەزرانی یەکەمین بنکەی ئەدەبی ــ فەرهەنگی لەشاری دیواندەرە


دامەزرانی یەکەمین بنکەی ئەدەبی ــ فەرهەنگی لەشاری دیواندەرە + وتووێـژ

ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای دامەزرانی بنکەی ئەدەبی – فەرهەنگیی چلچەمە لەشاری دیواندەرە، بڕیارە ئەنجومەنی ناوبراو بە هاوکاریی گرووپی مۆسیقای ئەو شارە، شەوە شێعرێک بەڕێوە ببات.


مەسعوود حەق تەڵەب یەکێک لە سەرپەرستیارانی بنکەی ئەدەبی – فەرهەنگی چلچەمەی دیواندەرە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، پاش ماوەیەک گیروگرفت سەبارەت بە شێواز و چۆنیەتیی کار کردن و هەروەها کێشە لەسەر ناوی ئەنجومەنەکە، لەلایەن فەرهەنگ و ئیرشادی شاری دیواندەرەوە مۆڵەتی فەرمیی کار کردنمان پێ درا".

16094.jpg
مەسعوود حەق تەڵەب چالاکی فەرهەنگی
ئەو شاعیرە لە وەڵامی پرسیارێکدا کە "بنکەی ئەدەبی، فەرهەنگیی چلچەمە"هەتا چەندە لە بواری ئەدەبی و رۆشنبیری‌دا دەست کراوە دەبێت، رایگەیاند: " ئەم بنکەیە هەتا ڕادەیەک سەربەخۆیی هەیە و بە مەرجێکیش ئیدارەی ئیرشاد پشتیوانیمان لێ بکات، دەتوانین کۆڕی ئەدەبی، فستیڤاڵ و تەنانەت خولی فێرکاری و پەروەردەی زمانی کوردیش بەڕێوە بەرین".

سەرپەرستی ئەو ئەنجومەنە باسی لەوەش کرد، "رۆژی چوارشەممە ئەنجومەن بەشێوەی فەرمی چالاکییەکانی خۆی دەست پێکرد و بۆ دەستپێکی کارەکانیشمان بڕیارە لە رێکەوتی ٧ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا شەوە شێعرێک بۆ شاعیرانی ناوچەی دیواندەرە بەڕێوە بەرین".

ئەو چالاکە فەرهەنگییە گوتیشی "هەرچەندە شاری دیواندەرە لە بواری شێعر و چیرۆکنووسی‌دا ئاڵا هەڵگر بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەنجومەنێک نەبوو پشتیوانی لە چالاکانی ئەو بوارە بکات، بەو شێوەیەی کە پێویست بوو، دیار و بەرچاو نەبوون، بۆیە بە دامەزراندنی ئەم بنکەیە هەوڵ ئەدەین لە شاعیران و بنکە ئەدەبییەکانی کوردستان نزیک ببینەوە".

مەسعوود حەق تەڵەب ساڵی ١٣٦٦ لە شاری دیواندەرە لە دایک بووە و بڕوانامەی کارناسیی هونەری لە زانکۆی تاران بەدەست هێناوە و یەکێک لە شاعیران و قەڵەم بەدەستانی بواری خۆشنووسیی شاری دیواندەرەیە، ماوەی چەند ساڵێکە لە بواری شێعر و ئەدەبدا چالاکی هەیە و هاوڕێ لەگەڵ عەتا ئەحمەدی سەرپەرستیی بنکەی ئەدەبیی چلچەمەی شاری دیواندەرە دەکەن

Viewing all articles
Browse latest Browse all 285