كاتێ ژیانی پڕ له‌گرفتی ئه‌مڕۆ ته‌نگت پێ هه‌ڵ ئه‌چنێت. ئامێزی كێ‌و ئاوه‌ڵایه تاكو خه‌مه‌كانت بڕه‌وێنیت. ته‌لان .به‌نده‌ن ونواڵان راكێشیت ده‌كه‌ن . گابه‌ردی لانسار وزنه‌ی كانیاوی شیوه داڵدریاوه‌كان گه‌رووی گڕگرتووت ئه هه‌ژێنن. هانا بۆ ئاویی بنه‌به‌ردان ده‌به‌یت. كاتێ پشووسوار هه‌نگاوی شل وشه‌وێڵت تاو ده‌ده‌یت .گابه‌ردی سینه به‌رزی هه‌ڵتۆقیوی لانسار چاو ترسێنت ده‌كات و هاشاوڵ بۆ برستت دێنێت. به ڵام لووتكه‌ی كێ‌و ده‌نه‌ت ده‌دات . به ڵی زه‌ردی خزان و هه ژگه‌ڵی ویشكی قه‌دپاڵان له پات ده‌ئاڵێن و هاواری باران و نمه ئاوی پاییۆان ده‌كه‌ن. بزنه ریشه ریشاوژۆ بوه سۆفیه زه‌رده‌ی لاپاڵانه و ته‌ڕه‌بنه‌ی كوێره‌رێگه‌ی گڕاڵه به‌ردی به‌ره‌و هه‌واری شوانان ده‌نه‌ی رۆحی شاركوژراوت ده‌ده‌ن. ئه‌ری گیانه ئه‌م كوێستانه پان و به‌رینه هه‌نگاو توند‌و نۆڵ ئه‌كه‌ن و په‌تی سێداره ی ناپیاوان له به‌رچاوت هێمن تر خۆ ئه‌نوێنێ .
↧