گوێ ڕاگرن ئیتر نامرن: ده نگی باوه خه ڵیفه
چه پ گه ردی گردوون! گه ڕان كوشتمی
نه زان په رستێ بۆ نان كوشتمی
هه رچه و سانه وه ی بێ حه سانه وه
ئه ی مردن له كوێی؟ ژیان كوشتمی
به ده ربه ده ری یان له ماڵی خۆم
له خاكی عه ره ب،له ئێران و رۆم
كۆك و پۆشته بم، ڕووت و ڕه جاڵ بم
كۆشكم ده قات بێت وێرانه ماڵ بم
ئازاو رزگاربم شادان و خه ندان
یان زنجیر له مل له سووچی زیندان
ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانان
یان زار ونزار له نه خۆشخانان
دانیشم له سه ر ته ختی خۆنكاری
یان له كۆڵانان بكه م هه ژاری
كوردم و له ڕێی كوردو كوردوستان
سه ر له پێناوم گیان له به ر ده ستان
به كوردی ده ژیم به كوردی ده مرم
به كوردی ده ده م وه رامی قه برم
به كوردی دیسان زیندوو ده بمه وه
له دونیایش بۆ كورد تێ هه ڵده چمه وه.