بۆ وشه ی ئینگلیسی (economic austerity ) به فارسی ئه ڵێن ریاضت اقتصادی .
به ڵام به کوردی سک هه ڵگوشینی ئابووریبه کار ده به ن که به راستی چێژێکی خۆماڵی هه یه و به لای منه وه تایبه ته. ئێوه ده ڵێن چی؟
بۆ وشه ی ئینگلیسی (economic austerity ) به فارسی ئه ڵێن ریاضت اقتصادی .
به ڵام به کوردی سک هه ڵگوشینی ئابووریبه کار ده به ن که به راستی چێژێکی خۆماڵی هه یه و به لای منه وه تایبه ته. ئێوه ده ڵێن چی؟
من پرسیارێکی نامۆم
که ئه وان ئه فراندیان!
من کڕنۆشێکی حه زم
که ئه وان خولقاندیان!
من شێوازێکی به رته سکم
که ئه وان ڕواندیان!
گه لێ جار هه ڵمه قووتی تفم
که ئه وان لواندیان.
***
تۆ ڕاپێچی کام که لێنێ؟
تۆقله ی ده می کام به ڵێنی؟
له هێلنجی کام نزگه ره،
له بزگوڕی کام نه زرگه،
پیاسه ی ده می کام مامه ڵه ت لۆقاندوه؟!
***
ته ڵه ی بایه خ،قاپی ده می مێلوره یه.
مڵچه ی مێوژ،پرسیاره!
ئه م دوونیایه مێنومێنته ته ندووره یه!
***
هه ر له خۆوه
تۆ قه پانی وزه ی تاقه ت
ئه من خه ونی دڵۆپێکم!
به ڵام گیانه
که لێنه کان که لێنه کان
که لێنێکیان تۆقاندووه.
ئێوه بڵێن
چلۆن خۆتان ناساندوه؟!
....................................
بۆ کرووزی بزگوڕی سوور، تاقه ئاڵای پێشڕه ویمه
خه ونی خنکانی سنوور، تاقه هیوای سه روه ریمه
هێزی ڕه سکان و بڵێسه ی پڕله بورکانی وڵات
کۆتری ناخی هه ڵبجه م،تاقه ڕێگای ڕه هبه ریمه.
زۆر جار له م و ئه و وه رده شێعری گاڵتاویم به ناو ناحه ز و جوان له نێو کۆڕی دۆستاندا ده بیست که هیین مامۆ ستا حافزی مه هاباتیین. به هه ڵکه وت له کتێب فرۆشیه ک به ر چاوم که وت و کڕیم. ملم له خوێندنه وه ی نا . کاتێ سه ره تا و ژیانی ئه م کابرا بسته زمانم دی ،بێزم له چاوه شینه کانی خۆم هه ستا. بیری وته ی مامۆ ستا هێمن له پێشه کیه که ی شه رفنامه ی بدلیسی که وتمۆ که بۆ مامۆستا هه ژاری نووسیوه و ئه فه رموون:"له سنگه ر دا ویزه ی گوله به لاماندا گیڤه ی ده هات مامۆستا هه ژار تۆزێک له جێکه ی خۆیی ده بزواو به گوڕ، خه ریکی وه رگێڕانی ئه م کتێبه مێژویه پڕله تویکڵاویه ده بووه."ئێمه به م کارئاسانییه هه توانی خوێندنه ویشمان نییه. سه روبه ری ئه م کتێبه خۆماڵیه ساکار گۆیه م خوێنده وه. به ده گمه ن گڕێ پووچکه یه ک به ربینت ده گرێ بێ گرێ و گۆڵ و ڕه وان ملی لێناوه و به زمانێکی ساکار به یت و مه ته ڵی پڕبه زاری هۆنیوه ته وه. زمانی ساکار و خۆماڵی هانت ده دا هه موو شێعره کانی بخوێنیتۆ. ئه م هه ڵبه ستانه بۆ گفت و لفتی خۆش و قسه ی خۆماڵی گه لێک به تام وچێژن و ده کرێ له جانتایی مێشکدا هه ڵیان گری و له کاتی باس و خواسی رۆژانه هانایان بۆ ببیت و زارتی پێ ته ڕکه یت. به ڕاستی ئاوپڕژێنکه ی وتکانت ده که ن و هه ڵگرتنیان به قه د ژیانی شاعره که یان ساکاره و تام و چێژی تایبه تیان هه یه.هه موو ی تامی ده رده کانی خۆیی ئه دات. بۆنی ژیانی چه وت و چه وێڵی له سه ر و گوێلاکی شێعره کانی ده بارێ.
جار جار وڵات خۆشه ویستی له مابه یین شێعره کانی خۆیی ده رده خات.
به هه شته خاکی کوردستان و سه یرانی به هارانی
نموونه ی که وسه ر و ئاوی حه یاته چه شمه سارانی. (بێ چاوی کاری له م شێعره دا نه کردوه.)
ئه ی خوێن مژی گه ل تا زووه بمره
ده ڵێن سه گی هار چل شه وت عومره.
ئیمانی قورس و قاییم به به شی خودا له نێو گله و گازنده له و به شی خودا پێێ داوه دژ به یه ک ده نوێنن. ناڕازیی بوون له به ش خوراوی و ئاستی به رزو نزمی ژیانی جیاوزی کۆمه ڵگا ده نه ی هه ستی ئازار چێشتووی ده دات.
یه کێ تێر ده کا له گۆشت و پڵاو
یه کێ کوێر ده کا به چۆڕێ شۆرباو.
ساڵی نوێتان پیرۆز بێت.
گه رمایی نه ورۆز میوانی حاڵتان
سه وزایی سروشت میوانی دڵتان
خۆشی و له ش ساغی میوانی له شتان.
***
وه رزی به هاره کاتی گوڵانه
یادی عه زیزان له نێو دڵانه
هیچێ شک نابه م که لایه ق تۆبێت.
پێشکه ش به تۆ بێت هه ر گوڵێک جوانه.
***
کورده گیان یا خوا جێژنت پیرۆز بێ.
به ری ژینیشت جژێژنی نه ورۆز بێ.
چه ند دڵگۆشایه خاکه لێوه که ت
پیرۆزه ، ڕه نگینه ،شاخ و کێوه که ت. هه ژار
***
خٶری ژیانت پڕ تین و گر بێ.
ماڵی دووژمنت با سارد و سڕ بێ.
جیژنت پیرۆز و ساڵت پڕ گوڵ بێ،
***
سوێندم به نه ورۆز ، سوێندم به کاوه.
سوێندم به و کچه ی نه ورۆزی ناوه،
سوێندم به گه ڵی کوردی چه وساوه،
سوێندم به و دایکه ی جه رگی سووتاوه،
نه ورۆز په رست بم تا ژیانم ماوه.
***
سۆز،گڕ،ئاگردان.
گه زیزه،شه ماڵ، شینایی کوێستان.
به رگی هه ڵاڵه.چرۆی دارستان،
نه ورۆز، ڕاپه ڕین، شۆناسی کوردان.
***
ئه وه به هار هات ، به هاری ڕه نگین.
جه ژنی نه ورۆز و گوڵاڵه ی ئه سرین.
هه ر له ئێستاوه تا رۆژی نه ورۆز.
ئه ڵێم خۆشه ویست نه ورۆزت پیرۆز.
***
مزگێنی دا به سروه بای به هاری
واهاته وه نه ورۆزی کورده واری.
با ده رکه ون گوڵ و که سه ر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکه ن به جێژن. هه ژار
***
هه ڵاڵه برمه ی شاخی هه ورامان.
شێعره جوانه که ی مامۆستا گٶران.
له گه ڵ نه رگسی ده شتی مه ریوان.
پێشکه ش به تۆ شیرنتر له گیان.
***
بڵێسه ی به تین ئاگری نه ورۆز،
شێعرو ئاهه نگ وحه یرانی به سۆز،
فرمێسکی گۆنایی دایکانی دڵسۆز،
لووتکه ی سه ربه زی شاهۆ و نه که رۆز،
برا ی من ئه تۆش ساڵ تازه ت پیرۆز.
***
ته شریفی نه وبه هاره که عاله م ده کا نوێ.
دڵ که میسالی غونچه یه بۆی ده پشکوێ.
له م وه عده خۆشه دا گوڵ و گوڵ چێهره تێکه ڵن.
یه ک ڕه نگ مو ته حیدن به دڵ، ئه مما به ته ن جوێ. نالی
***
با نه ورۆز بکه ینه سه ره تای ژیانێکی نوێ ، به ده ر له ناخۆشیه کانی ڕابردوو.
***
گه وره م ،ساڵی تازه له خۆت و بنه ماڵه که ت پیرۆز بێت.
***
ئه وا هاته وه نه ورۆزی پیرمان
یادگاره که ی باو و باپیرمان.
له تۆ پیرۆز بێت هاتنی به هار.
یا خوا ئه مساڵت خۆشتر بێ له پار.
***
سرووشتم پۆشای تارای به هاری،
مزگێنی هێنا شنه ی رزگاری،
ئاگر له سینه ی وڵاتم نووسی،
نه ورۆز پیرۆز بێت له کورده واری.
***
نه ورۆز ئاشتیه، ئازادیه، سه رهه ڵدانه
نه ورۆز هیمای به رخودانی میله تی کوردو
جێژنی نه ته و یی کوردانه.
***
ئه م نه ورۆزه هه لێکی باش لوا تا دوو سێی کتێبی باش بخوێنمه وه. یه کێک له و په ڕتووکانه ( کۆلاره وان) به فارسی - بادبادک باز- وبه ئینگلیسیش - The kite Runner- له م ڕۆمانه له ساڵی ٢٠٠٨ دا فیلمی لێ سازکراوه.
کابرایه کی ئه فغانی به ناوی خالید حوسێنی نووسیویه تی.
ئه وه ی جێگای سه رنج بێت ئه وه یه که ئێمه هه موو ڕۆمانه کانی ده وروبه ری وڵاتانی خۆمان که متر خوێنده تۆ. ئه م ڕۆمانه لایه نی ئه ده بی زۆر باش نییه . به ڵام ژیان نامه یه کی تاڵه که وات لێده کات تا کۆتایی ڕۆمانه که بێ وچان ملی لێ بنێیت و هه مووی بخوێنیتۆ. جا له ناوه رۆکدا زۆر بیر و بڕوای ئێمه ش وه ک کورد که زۆر له و دۆخه به دوور نیین خۆ ده نوێنێ . زۆر جار وا ئه زانی خۆتی قسان ده که یت.
ده ردی خۆ ناسین و هه ڵاتن و ده رباز بوون ،یه کێک له فاکته ره سه رکیه کانی ئه م ڕۆمانه ییه.
زه ق کردنه وه ی گه وره یی وڵاتی ئامریکا و حه په ساوی له ئاستی لایه نه حاشا هه ڵنگره کانی ، له زۆر شوێنی ئه م کتێبه دا به ر چاوه.
نیشاندا نی تاڵیبان و بواری سیاسی به وجۆره ی خه ڵکی ئامریکا پییان خۆشه ،به ناحه ز تریین شێوه وێنا کراوه.
سپاس بۆ سروه خان چوپانی که ئه م ڕۆمانی دامێ تا وه ی خوێنم.
ته شریفی نه وبه هاره که عاله م ده کا نوێ
دڵ چونکه میسلی غونچه یه بۆیی ده پشکوێ
****
یار دڵی خوێنین و چاوی پڕ له گریانی ده وێ
ئارێ ئارێ گوڵ له باغان ئاوی بارانی ده وێ
***
هه ناسه ی به گوڒی ئامیزی كوێستائان گوڒو تینێكی تایبه تی هه یه .مێشكی خه واڵوی سێبه ر نشینی ،نسێ چێشتو ده هه ژێنێ.ێاوپرژێنكه ی دڵی ئۆقره لێدراوت ئه كات .گزنگی تاوی به یانی خه می په نگ خواردووت ،ختیلكه ئه دات.ئاسۆی چاوت لووتكه ئه نگێوێ.بنچك به بنچك پشووت سوار ئه بێت. وچانێك وێڒای شنه ی كزه بایه ك له ئامێزت ده خزێت. حه زی له بن نه هاتووی ترۆپكی به رزه فڒ،هانت ئه دات هه نگاوه كانت قه دو لاپاڵی چیا ی ئه ڵه مووت و ڒژد ببه زێنێت. دۆستانی به ئه مه گ یارمه تی ده رن كاتی هه نگاوی به هێز ڒاده گوێزێ ،ڒاده چڵه كیت. خۆت ده بینیته وه. پاژنه ی پات ده چه قێنیت، كێو و كێوپاره ڒات ناگرێت. مووشه مووش بۆگارگی كه ماو هه ڵه ز ده گه ریت. قاڵاقن گه ڵاپان وڒێواسی ترچك ،كابه همه ن گوتنێ :سه یرئه كا ئه مما سه یر ئه كا، هاژه ی شه تاوی بن كوێستانی به رز هه رچه ند گابه رد ناتلێنێ،به ڵام هه ناوی ماندوو بوو ده هه ژێنێت. له رزو مچووڒك دات ده گرێت. هاشاوڵ بۆ كه ویه به فری لاپاڵی چۆڒچۆڒه هه ڵنیشتوی نشیو ده به یت. ساتیك ده نگی زوڵاڵی خیزه ورده كانی ئاوی به فراو سرنجت ڒاده كێشێت. له شی كێو نه وازت، ژانی پێدادێت. ئه رێ خاڵوه كه م. ته می مه ینه تیه كانت ئه ڒه وێت.نه باسه ی باڵاخانه یه. نه باسی كڒین وبڒینه.تاچاو هه ته ر ئه كات بنواڒه ،دوونیای بێ گه ردی به رد و چیا. شیو و دۆڵ، گژو گیا هه موو خه مه كانت به ده م باوه ده ربازكه.
ئه م چووزه مه نێی تازه له ژێربه فر ده رهاتوو كه كاكه به همه ن گه ڵاڵی هه ڵیكه نێ و ورد ورد بیجنێ و له سه ر ئاگری لاسقه كه ما و ڒێواس زه ردی كات و ڒۆنه كه ره ی مامه عه وڵای مه ولاناوای تێماڵی ، چلۆن ده رد و كۆڵی زووخاوگرتووی پشت مێز نشینیت ساڒێژ ناكات.
یاد دارم روزگاران را
کلمات قصار زیر باران را
حال واماندن در خیسگه تأملات
گمشده در خلوص تجملات
و فردایی به کورسوی نا امیدی
منم شعله شمع دود کرده
وچشم دوخته به پایگاه.
زرمه و هاڒه و
ژێرخانێكی داره مه یت كریاوی گوندێكی باو.
ته نیابیری ڒاپرسیمه.
خزان به ره و كونجی ،
مت و مۆڒی تاریكی بن پارده ی وشكه چنیاو.
ته نیا هه ستی مێشك ئاژینی مناڵیمه.
شڵپه ی كلكی قاشه ماسی
بن گڒاڵه به ردی گۆمێكی مه ند،
له ئێواره ی سێبه ر چنراو.
وابزانم ئه ی كۊتری به ره و لووتكه.
ته نیا ده نگی مه ته رێزی ناڒازیمه.
بۆڵه ترێی پڒ له لیسپی قرژاڵه چاو،
ئه ی هه ناسه ی كاروان كوژه ی پێشه نگی ڒه نگ.
بۆ تۆ له سینگی شاخ
په ل ئاژینی گاشه به ردی ئه ستوور بووه.
ئه م فڒینانه به له ز
مۆڒكی به ره و پانتا چوونته.
ئه و ڒمووزنه زه نده ق به رانه ی خاچی داسپێنراو .
كاسپكاری باشی منن.
بۆ تۆ خه ونێكم له به ركرد.
گمه ی كوترله بن پارده ی ئه نگوسته چاو،
له بریسكانی هه تاویكا ڒچاو ئه كه م ڒچاو.
"دایبه سته زمان لووسی ده ستی ئاغای رامووسی"
ئاغای گران و گه وره كێ وه ك تۆ سایه چه وره؟!
"ئاغای وه ك تۆم نه دیوه جه هان بێ تۆ هه تیوه." .مامۆستا هه ژار.
ئه مه مامه ڵه ی مامه ی خه واڵووی منه :
كه واپاتۆڵ فاستۆنی له دوور ده بیسرێ بۆنی
شه قه ی ماچی به ره روو سڵاوی ته ری بێ سی و دوو!
كاكه من وام خه یاڵه ببمه ساحێو ئه م ماڵه
"خۆمن خۆمیش ئه زانم به پای په تی ناتوانم!" .له كتێوی ماسی خانم.
وه رن هه موو به یه ك ده س هه ر من بناسن و به س!
جا به چوكڵی داری مێو هه نویین ئه خه مه سه ر لێو
قاقاتان بۆ ئه كێشم چی بكه م به دڵ ده روێشم!
"من پیاو ێ خانه دانم دام و ده ستوور ئه زانم. "
"به دڵ به نیازی پاكه م" هه مووتان ببنه كاكه م.
لاویچێ له م مه ویژه سه ركه وتن به په یژه
هه موو ئه ركی سه رشانه هه زار سوێند به و قورئانه!
ئه م رستانه به لامه وه جوانن ، هیوایی به ره و ژیانن.
په یامی له ته ونی نادیاری جوانی . كه ریم ده شتی بۊ شێركۆبێكه س.
نووسین هه میشه له كاته نه گونجاوه كاندا ده ر ئه كه وێت. هیوا قادر
قاره مانی به رده وامی نێو رێوێڵكه كانی هێزه كان بێت. مه نسوور ته یفووری.
زمانی په تی یه كسانه به په ندی رۆحی و مینۆكی.مه نسوور ته یفووری
چاوهڕوانی
چاوهڕوانی چاوهکهت چاوی به خهم کردم خومار
بهس له خۆبایی بڕۆ با بهس بکێشم ئینتیزار
کهی ئهکێشی ئهو خهمهی شێواندی شێوهی لاوهتیم
وا مهڕۆ تهنیا عهزیزم رۆح و جهستهم بوون شهقار
دهک شهو و ئێواره بڕوا با له ناڵهی شهو کهوم
با ببینی بێکهسیم و دهرکهوێ کۆچ و ههوار
گهر ههتاویش بێته پێشم چاوهکانم لێڵی لێڵ
ژوانی من ههر چۆڵی چۆڵه و رۆژهکانم تاری تار
خاکی کۆلآنم سهدان جار بوو به جێی سوجدهی عهشق
چهشنی وهحشی وێڵی سارام چۆڵگهیه شوێنی قهرار
دهک خودا نهیدهی به کهس قهت ئهو دڵه وێرانهیه
وهک وهتهن با لهت لهتی کهن بێته مردووی بێمهزار
نایی نهزمی دڵ ببینی؟ وهخته سینهم شهق بهرێ
وام له تهک سللولی عهشقا نایی بۆ لام جاروبار؟
شهرته ناڵهم بێته کۆتا گهر بیهی بۆ داوهتم
کهی ئهمن بێ تۆ ئهمێنم! ههم له شارم دا غهوار.
قه ڵه م له باخه ڵی شێركۆ بێكه سدا
قه ڵه م هه یه له باخه ڵی ساماندایه.
قه ڵه م هه یه باران پێی ئه نووسێ.
قه ڵه م هه یه وا له په نجه كانی گوڵه به رۆژه دا.
قه ڵه م هه یه به ده ستی تۆڵه وه.
قه ڵه م هه یه له خێڵی خوێنه . یان له هۆزی شمشێر.
قه ڵه م هه یه سه ری پره له به فر
قه ڵه م هه یه دڵی پره له په پووله.
قه ڵه م هه یه گیانی پره له دركه زی.
قه ڵه م هه یه و هه یه و هه مووشیان ناویان قه ڵه مه!
***
به ڵام مامه شێركۆ:
قه ڵه م نییه و نییه و هه مووشیان ناویان قه ڵه م نییه!
قه ڵه م قڵمدراوه تۆ ،
قه ڵه م قوڵمكراوه تۆ.
قه ڵه م قوڵكراوه تۆ.
قه ڵه م بوه ته چه ڵه م و راكێشی لامل زه رانه.
قه ڵه م پشووسواری ده ستی زۆرزانانه.
قه ڵه م هه یه و نییه و
قه ڵه م قه ڵه و كراوه ته وه.
قه ڵه م هه یه و چڵكی ژێر نێنووك پاقژ ده كاته وه و
قه ڵه م نییه و لاپه ره ی مێژوو هه ڵده داته وه.
قه ڵه م نییه و ده نگی چیا ده هه ژێنێ .
قه ڵه م نییه و ئاورینگی ئاوردانێك ده خولقێنێ.
قه ڵه م نییه و
قه ڵه م هه ییه و .............
بۆ یه كه م جار شاری ساحێب كۆرێكی ناساندن و هه وڵێك بۆ خولقاندنی درفه ت پێك دێنێت. ئێمه وه كو ئاسۆی ژیانی ساحێبسوورین له سه ر به ره ودان به بنه ماكانی پێشكه وتنی گۆ مه لگا وه. ئه م شاره بچكۆلانه هیوای وایه به پێناسه و مۆڒكی خۆیه وه هه نگاو بنێت. ده ستی ماندوو نه ناسی هه موو لایه نێك راده مووسین ئه گه ر هه لی یه كه م هه نگاومان بۆ بقۆزێته وه . به هه رشێوازێك بۆیان ده لوێت، به ر پرسانه یارمه تیمان بده ن . سه رتای ئه م ئه ركه پیرۆزه مان داناوه بۆ ناساندنوو خوێندنه وه ی به رهه مه كانی شاعیری لاوی ئه م شاره،
به رێز جه میل مه عره فه تیان
تكامان وایه روانگه تان به چاوی یه كه م هه نگاو و سه ره تایه ك بۆناساندن بێت. داواكارین به رهه م و تێبینیتان له رێگه ی ئه م ده لاقه وه ،ره وانه به فرموون.
http://asoyzhyanisaheb.blogfa.com/
وه رزی ئه وین
گوڵه كه م وه رزی ئه وینه،مه ڒو چاوم به ته مه
هه ستی دڵ مه سته به هه ستت، خه می كۆچت به خه مه
مه ست وسه رخۆشه دڵی من سه ری دانا به ته مات
وه ره ده رمانی كه قوربان،ده می مه ستی چ كه مه؟
من و غه م ئىێسته به جه نگین،شه وی هیجرت به سه رات
گه رچی هاوڒێی خه فه تم بوو، دڵی لام بوو به له مه!
شه رته تا گه رمه هه ناسم ،سپه رت بم گوڵه كه م
تیری خه م دوور بێ له باڵات، له شی تۆ چه شنی په مه.
بێوه فانیم كه به سانایی گوزه ركه م له هه وات
تا تۆ بێ وه فادارم و دووریت سته مه.
وه ره دوو دڵ مه به بۆسۆزو به ڵێنی حه زی دڵ
وه ره خۆت ساحێبی دڵ به و ،وه ره شادمكه به مه.
وه ره بڒوانه چلۆن، تێك چوه پێوانی ژیان
بۆیه وا دڵمن و بێداو له بۆ وه سڵت په له مه.
دڵی شێعرم وه كوو خۆم پڒله خه م و پڵپ و ژوار
تابه كه نگێ ناته بایی، ئه مه كه ی حاڵه هه مه؟!
با "مامۆستا "بۆ خۆی نه دوێ ( هه ر ندواوه مه ترسه)
تۆ ریحله ی ناو پۆل بدوێنه
پرسیار له كڵۆ ته باشیر
له ته خته ی ره ش
له ته خسیر
له وشه یه كی كزۆڵه و
له رسته یه كی ترساو و....
پرسیار له خه ریته ی هه ڵواسراو ....
و له بزمار و ، پرسیار له گڵۆپی بنمیچ
له چوار چێوه ی له وحه كان و
له مشكه كه ی كۆمپیوته ر و
پرسیار له لاپه ره ی سپی و
له قه ڵه می دانه دراو و
له ره نگی به جێماو بكه و
گوێش بۆ بێده نگی رادێره ! ( لاپه ره ی ١٨)
شەوە شێعری شارەکەم ساحێب:
کۆڕی فەرهەنگی ئەدەبی مەولەوی کوردی سەقز بە هاوکاری ئاسۆی ژیانی ساحێب، بەنیازە رۆژی پێنج شەممە 31ی گەلاوێژ (31-5-1392)کاتژمێر 6ی پاش نیوەڕۆ بۆ یەکەمین جار شەوە شێعرێک بە بەشداری شاعیرانی کورد لەم شارە بەڕێوە ببات.
تکایه به رهه مه کانتان تا یەکشەممە 20ی گەلاوێژ.به شێوازی دانراو ره وانه بفرموون.
لەسەر ئیمەیلی ( dymane.seqz@Gmail.com )چاوەڕێی بەرهەمی شێعری بەڕێزان بە فایلی word و فۆنتی unikurd دەکەین.
هاتن بۆ هەموانە