ساڵی ٢٧١٤ كوردی له هه مووتان پیرۆز بێت.
نه‌ورۆز بڵێسه‌یبه‌رزی رزگاری
ئاگری سوورینێو كورده‌واری
هیوای شه‌كاوه‌ی ئاڵای یه‌كجاری
له‌سه‌ر قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزو دیاری
پیرۆز بێ له تۆ و نیشتمانه‌كه‌ت
له هه‌ست وسۆزی ئاگردانه‌كه‌ت.
ساڵی ٢٧١٤ كوردی له هه مووتان پیرۆز بێت.
نه‌ورۆز بڵێسه‌یبه‌رزی رزگاری
ئاگری سوورینێو كورده‌واری
هیوای شه‌كاوه‌ی ئاڵای یه‌كجاری
له‌سه‌ر قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزو دیاری
پیرۆز بێ له تۆ و نیشتمانه‌كه‌ت
له هه‌ست وسۆزی ئاگردانه‌كه‌ت.
سپاس بۆ كاك هیوا وكاك عه‌باس و عبدوڵڵاه ی مه‌ولاناوا و به میوانداری مامه به‌همه‌ن گه‌ڵاڵی كه ئه‌م هه‌له پڕ له چێژه كویستان كوژه‌یان بۆ ڕه‌خساندین.
كه‌بابێكی یه‌ش یه‌ك تیكه كه پێمان ده‌وت به‌قه‌د گونه سیسه‌كه‌ی ڕامانی شه‌ش ساڵانه كاكه حسێن ده‌بێ. قاقا وبزه هه‌موو لاێكی داده‌گرت ولرقه‌ی خۆشی ڕووی گرژ ومۆنی مامۆستای پشووسواری ناخ خنكاوی ئه‌گه‌شانۆ. به‌ڕاستی دوای سالێك وانه گوتن ودیواری بلوكی مه‌درسه دیتن .چاوگه‌له‌ی مامۆستای هیلاكی رۆژگار پێویستی به دیتنی له‌نجی داره .ئه‌ژیته‌وه. شه‌و له هه‌ورامانی ته‌خت وسه‌خت له ماڵ دۆستێكی مامه عه‌لی كا ساحێو به شێی له نانه‌وایی هه‌ورامان بوو به ناو كاكه عه‌لی موسته‌فاپوور مانییوه‌وه وله میوانداری وچاوكراوه‌یی و دڵفراونی ئه‌و پیاوه تا بڵێی كه‌مه وبه‌ڕاستی خه‌ڵكی هه‌ورامان دڵیان به قه‌د كێوه‌كانیان به‌رزه‌و نه‌بڕاویه.
خه‌وتن له نێو سێبه‌ری داربه‌ره‌كانی هه‌ورامان تێڕامان له سه‌وزایی وبه‌رده‌ڵان وهاژه‌ی شه‌تاو. هه‌ستی دامركاوت. ده‌بووژێنێته‌وه. به‌ڕاستی ڕۆحت ده‌هه‌ژێت. مێشكت ده‌حه‌سێتۆ. به‌یانی كه‌لانه‌ی به شویت درووست كراوی هه‌ورامان ودۆیی پڕله قه‌زوانی به‌زه‌زوان . گه‌ده‌ی مریشكه تۆپیو خۆر‌ت پاقژ ئه‌كاتۆ. له پیرشالیارسه‌یرانی ئاوی بڵ و كۆسه‌ی هه‌جیج كه به‌داخه‌وه به‌ر شه‌پۆلی چه‌پاوڵ كه‌وتوه چنگی ناحه‌زی مرۆڤی رژ‌د بۆ ئاوبه‌ند لێدان ودزینی ئاوی سیروان، ئه‌وهه‌موو خۆشیه‌ت.لێ زه‌وت ده‌كه‌ن . ئێمه بۆ ساڵی داهاتوو. خۆمان داماڵیوه له هه‌رچی ناحه‌زیه‌و مێشكمان ڕاژندوه به ئاوی بڵ و چاومان پڕكرده له تابڵۆی چیای كوردوستان به منداڵی كورد ورد ئه‌ڵێین ئه‌گه‌ر داهاتووی گه‌شاوه‌تان ئه‌وێت ئێمه به به‌ڵێن ئه‌ڵێین .
، به ئاهه‌نگه كانی شاد بووم وبه شێعره‌كانی گه‌شاوه وكاتێ میرمنداڵی ژیان نامه‌ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردوستانیم به پێنووسی ئه‌و زاته بلیمه‌ته خوێنده‌و ه وهۆگرێكی به ئه‌مه‌گی به‌رهه‌مه‌كانی بووم. ژیانی هونه‌رمه‌ندی به‌رده‌وام بێت وڕێڕه‌وی به ئه‌مه‌گی زۆر. رۆحی شاد ویادی گه‌شاوه بێت.
مامه پیره‌ی چاوكزۆڵكه‌ی گێل فزوول
قه‌ت نه‌مردم، هیچ نه‌می كوشت، جگه:
تاقمێكی بێ به‌ڵێنی سه‌رمه‌غوول.
ده‌سته‌ێكی له‌ش گرانی ده‌م عه‌جوول.
یه كه‌م جار له قه‌به‌یی كتێبه‌كه ده‌ترسیت وده‌پرسیت بێژی وه‌ڕه‌ست نه‌كات و به نیوه چڵی به جێ نه‌هێڵیت.
ئه‌م رۆمانه زه‌به‌لاحه بۆ ئه‌م نه‌ورۆزه منی له خۆی تێوه‌گلان . هه‌موو قوشبنێكم پشكنی به مانگێك سه‌روبنم تێكنا وهه‌موویم كه‌لێن به كه‌لێن خوێندوه. له هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كاندا به دوایی بۆچۆن ولێكدانه‌وه دا گه‌ڕام . ڕۆمانێكی سه‌رنج ڕاكێشه وباسی بنه‌ماڵیه‌كی كورد ده‌كات كه به شێوازی عه‌شیره ی وكۆچه‌رایه‌تی وئاژه‌ڵداری ژیان ئه‌به‌نه سه‌ر. و به هۆی زوڵم وزۆری خان ودره‌به‌گ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت تێك هه‌ڵده‌چێ و ده‌بێته یاغی و وه‌ك حه‌مه دۆكی یاشاركه‌ماڵ ده‌ست ده‌داته چه‌ك و له كۆتاییدا هه‌روه‌ك سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆیی له داویی فێڵ وته‌ڵه‌كه‌دا گیر ده‌خوا و له سێداره ده‌درێت.
كه‌ڵه پیاوی ڕۆمانه‌كه‌ش ناوی گوڵ موحه‌مه‌ده . ژیان وبه‌سه‌رهاتی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كابرایه به نێوی عه‌شیره‌تی كولمیشی سه‌رتاسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ی داگرته وهه‌موو كه‌لێنی ژیانیان به هه‌موو ورده‌كاریه‌كانێۆ .خزاوه‌ته نێو ئه‌م كتێبه . ئه‌ونه له سه‌روسیپاڵیان ورد بوه‌ته‌وه كه له زۆرجێگادا وه‌رست ده‌كا و دوو سێ لاپه‌ڕه به‌دوای یه‌كا هه‌ر ئه‌یرێسێ.
له زانیاری ژیانی خێڵه‌كه‌ی ئه‌م كابرایه واته مه‌حموودی ده‌وڵه‌ت ئابادی سه‌رت سووڕ ئه‌مێنێت. ورده كاری نان وئاوخواردنیان وجۆره‌كانی شیروماستیان هه‌تاكو ئاوركردنه‌وه ودانشتنو بیركردنه‌وه‌یان . قرته‌ی لێبڕیه .
خان وخان بازی ژیانی گوندنیشینه ڕه‌شو ڕووته‌كان وته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌كانیشیانیان به تۆكمه‌یی باسی لێكراوه. مه‌راسم و رسووماتی كۆن به هه‌موو شێوازێك باسی لێكراوه وبه وته ی ڕخنه‌گران ، ده‌وڵه‌ت ئابادی خۆێ زۆر كه‌یفی له‌م جۆره بابه‌تانه‌یه.
كاتێ وه‌رس بوونت بیروڕای قوڵی مرۆڤی هه‌وێن كراوت ده‌خاته به‌ر چاو . كاتێ سه‌رسوورمانت . ده‌ستی ماندوونه‌ناسی ژنانی كولمیشی و ماڕاڵ ناوێك كه ژنی گوڵموحمه‌ده وه‌خۆت ده‌خات كه ژیان به‌رده‌وامه و زوڵم وزۆری ناپیاوان نه‌بڕاوه‌یه . كاتێ هیلاك ده‌بیت وه‌ك زنجیره درامایی ته‌له‌فزێونی وه‌گازوگیرت ده‌خات وسه‌رنجی به‌رگه‌كانی دیكه ده‌ده‌یت بۆ خوێندنه‌وه.
ئه‌م ڕۆمانه ده‌جڵدیه به‌ڕاستی كوڕی خۆێی گه‌ره‌كه وه‌ی خوێنێ. ڕه‌سته‌كانی ورد وردن ودرێژنه‌كراونه‌تۆ. به‌ڵام له سه‌ر ڕۆحیاتی كاركتره‌كان زۆر ده‌ڕوات . بێ تاقه‌ت ده‌بی و پشووسواریشت ده‌كات . وزه‌یه‌كی باشی گه‌ره‌كه لێ وردبیتۆ.
به ڕای من ڕسته‌ی جوان وبیروڕای تۆكمه سه‌رتاسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ی داگرتوه وبه هه‌موو شێوازێك كه‌لێنی ڕۆحی مرۆڤه‌كانی هه‌ڵداوه‌تۆ. كه‌سایه‌تیكی وه‌ك قه‌دیری ده‌ست نیاشان كردوه كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی چاوچنۆكدا به شڵه‌ژاوی گه‌وره‌بوه وكاسه‌لێسێكی ته‌واوه . بچكه ماڵدارێكی به نێوی نادعه‌لی هێناوه‌ته گۆڕ كه سه‌رلێشێواوی وحه‌په‌ساوی به‌ربینی داگرته . سه‌رلێشێواوی به‌لووچ وكورد له نێو ڕۆمانه‌كه به ته‌واوی دیاره . له ناخی خۆت بڕوانی له ده‌وڵه‌ت ئابادیش بێزار ده‌بیت. وه‌ك وكوردێك پاپۆكه‌ی بیروڕا چناوڵكی مێشكت ده‌بیت وهزری له مێژنه‌ی تاكه‌ی ،ناخت ده‌گرێت. ئه‌مه‌یش به ڕای من به پێزه و تۆ ده‌نه ئه‌دات بۆ مێژووی نه‌چه‌سپاوی خۆت ، به‌یاخێ هه‌ڵبه‌یت.
له وماڵپه‌ڕانی كه له سه‌ر ئه‌م كتێبه نووسیویانه ئه‌دیبێك به ناوی ره‌زا به‌راهنی ڕخنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی ئه‌م ڕۆمانه گه‌وره فارسی زمانه كرده. جگه له ناوه‌رۆكی ڕۆمانه‌كه . بیروڕای ده‌وله‌تائابادیشی به تووندی كوتاوه.
له سێداره‌دانی گوڵ موحه‌مه‌د
گوێ ڕاگره
ئه ی كۆرپه‌له‌كه‌ی دایه
ئه‌وه‌ی وا گریلایه گڕی لایه.
به‌رخودانی خۆشه‌ویستی بێ ژماری پڕ له تینن.
وانه‌زانن بێ بڵێنم پڕ به حه‌ز ناتوێمه‌وه
كۆچه‌رێكی به‌ره‌و خۆرم تا رفێقان دڵهه‌ژێنن.
شێعری “Second Coming” نووسینی ویلیا‌م باتلێر ییتسی ئیرله‌ندیه ،
The best lack all conviction, while the worst Are full of passionate intensity
ده‌ڵێ : باشه كان باوه‌ڕه‌كانیان توند وتۆڵ نییه و خراپه‌كانیش لێوان لێ‌ون له كامه‌رانی.
قانیعیش وا ده‌فه‌رموون:
گوڵ ئەگەر ئەقڵی ببێ، قەت سەر لە خاك ناکاتە دەر
چـونکە ڕۆژی دڕك و داڵە، گەرمی بازاری گیا
***
ئەی فەلەک ڕاستۆ نە بی، بۆ ڕێك وپێکی دەوەرەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا.
كیژی كوردی په‌لكه زێڕنی وڵات.
ڕۆژی سه‌ربه‌ستی به ڕووسووری هه‌ڵات.
چزۆیی خه‌می پرسیارێكه له‌ڕۆحیدا قه‌تیس ماوه.
كه ئامێزم پشكنی سه‌یره ! ئه‌ویش بۆخۆی خودایه
پزووسكێكی هه‌ڵه‌بجه‌م ده‌سته مۆ كرد
خۆری ئاڵام تێوه ئاڵان ژیله مۆیی كرد.
با ئاگری ناخی ئه‌وین خه‌یینه سه‌ما
كڵپه‌به‌رده‌ین له ڕۆگه‌ی ڕژدی ته‌ما
ساره‌ماكه‌یین هه‌ستی بزۆزی یه‌كدڵی
له كه‌لێنی سنووری ده‌سكرد كه نه ما
له نێو بابه ته‌كاندا ئه‌م وتانه‌ی به رێز میر جه‌لاله‌دین كه‌زازیم بینی كه به ڕچه‌ڵه‌ك كرماشانییه و له بواری فارسی پاراودا ده‌ستێكی باڵایی هه‌یه‌و له ئێران‌دا هه‌موو ئه‌ده‌ب دۆستێك ده‌یناسن. ئه‌م به‌رێزه‌یش هه‌ر وه‌ك هه‌موو گه‌وره پیاونی كورد كه خزمه‌تی بێ‌وچانیان به زمانی فارسی كردوه . بۆ ئه‌وه‌ی كاریان به زمانی كوردی نییه وخزمه‌تیان به زمانی گه‌له‌كه‌ی خویان نكردوه پاساوێكی ناشیرین ده‌هێنۆ كه ئێمه به‌سه‌ر ئه‌وزمانه‌دا زاڵ نیین و جارجاریش ده‌ڵێن زمانی كوردی پاڵپشتێكی باشه بۆ زمانی فارسی وئه‌مه هه‌موو شتێكی ئه‌و گه‌وره‌پیاوانییه .كه پێم وابی به‌وپه‌ڕێ ڕێز وحورمه‌ت به دڵی من نییه وناخۆشه.كاتێك وه‌رگێڕانی قانونی بۆعه‌لی ده‌بینی كه مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر باسی ده‌كا وده‌ڵێن بۆ نان ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی ئه‌نجام داوه. به ڵام زۆربه‌ی ئه‌م گه‌وره پیاوانه وه‌ك موحه‌ممه‌د قازییش له سه‌ره‌تا دا بۆنان كردویانه. پاساوی هه‌ژار جێگای رێزه .به‌ڵام میر جه‌لاله دین كه‌زازی كه زمان ناسه به ڕای من داییمه هێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه زمانی كوردی به‌وشه‌رته‌ی جێگای ڕێز و هێشتنوه‌یه ،چوونكو ده‌توانێ پاڵپشتی زمانی فارسی بێت ،نه‌شیاوه‌و وبیركردنه‌ویه‌كی نه‌خوازیانه‌یه.
هه‌ر له‌م گۆڤاره‌دا پێم به‌شێویه‌كی ساكار مامۆستا محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ڕه‌زایی ناسراو به مه‌ینه‌تیبه‌م كۆپله‌شێعره جواوی داوه‌تۆ:
وڵاتم شه‌رته خۆم به‌دناو نه‌كه‌م
له بۆ بێگانه چاوه‌چاو نه‌كه‌م
وشه‌ی بێگانه قه‌ت به‌باو نه‌كه‌م
منداڵ به تینا وگیتا قاو نه كه‌م. ( مه ینه تی)
بەقەد زایڵە ی دەنگی زۆڵاڵت بەرۆگەی بەرزی خودا ئە حواڵت
مڵک دەروون رێژ خودا ویساڵت کێوان کەیل وەش کۆچە محاڵت.
بە بەرزی لووتکەی سەفەر ئاغاوە نووکەی بەردە سووربێته هاناوه
سەمایتوڵۆ ڕەشدەشتی تەکەڵتوو قوڵسەمەنوکەلکەیلی دڵت بوو.
کانی چوارباخ‌و کەنەوبناوەچان لە کانی مەڵاسەریان ئەلەقان
بە شینی چاوت گۆمە ڕەشدێنم لە بەرشەقاماچاوت ئەڕوێنم
بنواڕە دەشتی پانی سوورەوان مڵکی کەچڵمیان تا کانی لە وان
وێڕای ڕفێقی دێرنی ناخت حەمەی سەیزادەپڕکە پەرداخت.
هەردوو بە یەک ڕا جوان بچریکێنن هانای جەخەتووم لێ بشڵە قێنن.
مەولایەسەللین دەنگ وسەڵای خۆش ڕۆحی کەچڵمیان ناکەن فەرامۆش.
باوکی شیرینی دەروون کە یلەکەم کوا بۆ مردنت ئە من وه یل ئەکەم.
ژیانی سەربەستت لە لام زەریفە بە بەرزی ناوت باوه خەڵیفه !؟